كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌لوه‌ندی سه‌ر به ئۆستانی “قه‌زوین”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
نزیك به ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه له به‌شه‌كانی فه‌زاری سه‌وز و خۆمه‌تگۆزاری، ئاگركۆژاندنه‌وه و عۆمران، به هۆی له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و كێشه‌ی مه‌عیشه‌ت به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌و بوون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌نیا ٤ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه و له ژێر هێڵی هه‌ژارید ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دواده‌خرێت و مه‌زایا، ئیزافه‌كاری و پاداشه‌كانیانیش پێ نادرێت و وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی نه شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و نه شاره‌داری وڵامده‌ره‌وی داواكارییه‌كانیان نین.