ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م بینای مه‌جلیس و دواجار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌داری ئه‌هواز كه ڕێژه‌یان ٦٩ كه‌سه‌ن خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. به وته‌ی كرێكاران، قه‌رارداده‌كانیان یه‌كساڵه‌یه و به‌و هۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی ساده و ساكار له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه له كار بێكار ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان دووباره له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه ڕێگرییان لێده‌كرێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ماوه‌ی چوار مانگه بیلاته‌كلیفن.