كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی “ئیجرائیاتی شاره‌داری ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه، به‌رپرسانی شاره‌داری هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازیه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نیا و‌ڵامیان بۆ ناڕازیان، زیادی بوونی ڕێژه‌ی كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌داریه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی ئه‌و كرێكارانه ٣٢ كه‌سه و شاره‌داری هیچ جۆره گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵیان واژۆ نه‌كردبوو.