كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شه‌كانی دیكه‌ی هه‌شت ناوچه‌ی شاره‌داری ئه‌هواز، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری و ئۆستانداری خووزستان، خوازیاری كۆتایی هێنان به نابه‌رابه‌ری له په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی و گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون. شایانی باسه كه زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه پتر له ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان له په‌یمانیه‌وه بۆ قهراردادین.