به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی جه‌زیره‌ی هۆرمۆز ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای زیاتر له ٤٠ كه‌س له كرێكارانی فه‌زای سه‌وز و خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی جه‌زیره هۆرمۆز هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: له بارودۆخێكدا كه ئه‌م كاره ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.