ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داریی برووجێرد له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م شاره‌داریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه ڕایانگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سه. ده‌شڵێن: به‌ر له‌مه ١٤ مانگ بوو كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرابوو، به‌ڵام به‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه و په‌یگیری حه‌قده‌سته‌كانیان، ئێستا حه‌وت مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ماوه كه دواخراوه.