كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سیمبانی شیركه‌تی به‌رقی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یان و به‌ستنی قه‌راردادی هه‌میشه‌یی بوون.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، وێڕای به‌دواداچوونی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، هێشتا به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته داخوازییه‌كانیان بۆ جێبه‌جی نه‌كردوون. كرێكارانی سیمبان له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری گۆڕانی قه‌راردادی حه‌جمی به هه‌میشیه‌یی بوون.