كرێكارانی “زه‌وب ئاهه‌نی” ئه‌رده‌بێڵ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنه‌دانی حه‌قده‌ست له كاتێكی دیاریكراودا، كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست، كێشه‌ی بیمه و خانه‌نشین كراوی له كاتی دیاریكراودا خواسته‌كانی كرێكارانی ناڕازی بووه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی هه‌موو داواكارییه‌كانیان بوون. شایانی باسه كرێكارانی ناڕازی كه ژماره‌یان زیاتر له ٢٥٠ كه‌س ده‌بێت داوایان كردووه به زووترین كات ده‌بێ لانیكه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی جێبه‌جێ بكرێت.