كرێكارانی “ره‌نگ سازی” “پارس پامچال” له شاره‌كی سه‌نعه‌تی قه‌زوین، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و خوازیاری په‌رداختی داخوازیه‌كانیان بووۆن.
به وته‌ی كرێكارانی نارازی، هه‌ر یه‌كه‌وه ٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و ساڵی نوێ نیگه‌رانی درانی حقووقه‌كانیانن. هه‌ر به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه له ئێستادا ١١٠ كرێكار له كارخانه‌ی “ره‌نگ سازی” “پارس پامچال” به شێوه‌ی قه‌راردادی كارده‌كه‌ن كه له رۆژانی كۆتایی ساڵ دا نیگه‌رانی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م كارخانه‌یه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.