پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
سه‌ر له بیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی پوشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌كشن” له پیتروشیمی ئه‌روه‌ند، له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له كاتێكدا كه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌بوو، به بیانووی كۆتایی قهرادادهكانیان له سه‌ر كار ده‌ركران. ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیتروشیمییه له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.