ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی په‌یمانكاری “تارانی جنووب” كه پێشتر له سه‌ر پرۆژه‌ی “به‌نده‌ر مه‌جیدیه” كاریان ده‌كرد، له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری “ماهشه‌هه‌ر” كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی په‌یمانكاری “تارانی جنووب” له هه‌وڵێكی یه‌ك لایه‌نه‌دا و به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی كرێكاران، ده‌ستی كردووه به ده‌ركردنی نایاسایی به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره هێچ وڵامێكی ئه‌ڕێنیان نه‌رداوه‌ته‌وه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه وه‌ك نموونه‌یه‌ك به زۆره‌ملی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسای كاركردنیان به‌و كرێكارانه واژۆ كردوو