كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ژنی شاره‌داری بووشێهر، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانیان له شاره‌داری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش ١٢ كه‌س له ژنانی كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه كه له به‌شه‌كانی كه‌لتووری و ئیداری بۆ ماوه‌ی ٢ بۆ ٧ ساڵ كاریان ده‌كرد، به بیانووی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركران. به وته‌ی كرێكاران زۆربه‌یان سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و هیچ داهاتێكی دیكه‌ی ماڵی‌یان نییه و بێكار كردنیان ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.