كرێكارانی خزمه‌تگوزاری ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسفهههان له‌وانه ڕه‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان به‌پێی بڕیاری ئه‌نجۆمه‌نی دیوانی عه‌داله‌تی ئیداری، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حقووقی مانگانه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ٢ملیۆن و ٨٠٠هه‌زار تمه‌نی ساڵی ٩٩وه بۆ ٣ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ئه‌مساڵدا زیادی كردووه كه به سه‌ره‌نج دان به نرخی هێڵی هه‌ژاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم، بژێوی ژیانیان دابین ناكات. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌م دوایانه ئه‌نجۆمه‌نی دیوانی عه‌داله‌تی ئیداری بڕیارێكی ده‌ركردووه كه به‌شێك له حقووقی ئه‌م كرێكارانه بۆ حه‌قی جلوبه‌رگ و سه‌رایه‌داری كه‌م كراوه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ئامووزش و په‌روه‌رش.