كرێكارانی خانه‌نشینكراوی زه‌نجیره هۆتێله‌كانی لاله‌ی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان بۆ چه‌ندمین جار له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م هۆ تێله ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ێ نوێنه‌ری خانه‌نشینكراوانی زه‌نجیره هۆتێله‌كانی لاله، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده جوراوجۆره‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌م زه‌نجیره هۆتێلانه له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌ست، مه‌زایا و سهنهواته دواخراوه‌كانیان پێنه‌دراوه.