كومه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی “ئیران ئه‌یڕ” ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئیران ئه‌یڕ” به هۆی نه‌درانی حقووق و سه‌ره‌نج نه‌دانی بهرپرسران به خواسته‌كانیان چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و مانگرتن به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته به بیانووی نه‌بوونی بودجه ته‌رخانكراو له لایه‌ن ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه، كۆرۆنا و ئاسته‌نگییه‌كانی فرۆش، داخوازییه‌كانی خانهنشیبنكراوان و پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته‌یان جێبه‌جی نه‌كردووه.