سه‌دان كه‌س له كرێكارانی بیناسازی شاری بێهبه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆ زه‌ردان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری په‌رداختی حه‌قه بیمه دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له كرێكارانی بیناسازی بێهبه‌هان به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له خزمه‌تگۆزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌شن. به‌م جۆره ڕێژه‌ی كرێكارانی بیمهنهكراوه له ٤٧٠ كه‌سه‌وه گه‌یشتۆته ٩٠١ كه‌س و ڕێكخراوی ته‌ئمین ئیجتیماعی تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ كرێكارانی بێبه‌ش له بیمه هه‌ڵنه‌گرتووه.