كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی تایبه‌تی پارس له عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له داخوازییه‌كانی كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی عه‌سه‌لوویه، په‌رداختی پاداشی ساڵی ٩٩ هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانه. به وته‌ی ناڕازییان، بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه.