كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی فه‌تاری شاری تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، په‌یمانكاری پێشوو هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای سێ مانگیانی پێ نه‌داوه و له ئێستادا كۆی گشتی داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده گه‌یتشووه‌ته ٣٥ ملیۆن تمه‌ن. كرێكاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان بوون.