كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی دامه‌زراوه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆمیدیه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و ئیداره‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان، هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ وه‌دیهاتنیان نه‌گیراوه‌ته به‌ر و كرێكاران هێشتا چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان په‌رداخت نه‌كراوه. ب وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، جێژنانه و پاداشی ساڵی پار و سێ ساڵ سه‌نه‌واتیان دواخراوه و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له خواره‌وه‌یه.