ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌ی كۆه‌یت، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌شێك له خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری فرۆكه‌خانه‌كه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له كاتژمێر ١٠ هه‌تا ١١ی به‌یانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه. ده‌وترێت ئه‌م مانگرتنه له لایه‌ن سه‌ندیكای كارمه‌ندانی فرۆكه‌خانه‌وه ڕێكخراوه. ئه‌م سه‌ندیكایه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كار له فرۆكه‌خانه‌دا خوازیاری وه‌رگرتنی مه‌زایای یه‌كسان بۆ هه‌مووی كارمه‌ندان بوون.