کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی شاره‌داریی ئۆستانی كۆهگیلۆیه‌ و بوێرئه‌حمه‌د

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی شاره‌داریی ئۆستانی كۆهگیلۆیه‌ و بوێرئه‌حمه‌د، له‌ ئاست پێ ڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتێرازی، خوازیاری پێ ڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریان بوون. ده‌شڵێن: له‌ ساڵانی ڕابردوودا قه‌رارداده‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، به‌ڵام ئێستا بڕیارنامه‌یه‌كیان پێ  ڕاگه‌یاندوون كه‌ قه‌رارداده‌كانیان بۆ‌ كاتی گۆردراوه‌. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه‌ به‌ گۆڕینی ئه‌م قه‌رارداده‌، ‌له‌ مه‌زایای حقووقی زۆر، بێبه‌ش ده‌كرێن، به‌ جۆرێك كه‌ زیاتر له‌ ١میلیون و نیو له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی دێولان له‌ ئاست هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌و شاره‌

-

به‌رزنرخاندنی یادی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ ئیلام و كرماشان

-

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ورمێ

-

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

-