كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراوانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقی خانه‌نشینیان له به‌رامبه‌ر سازمانی هه‌میاری شاره‌داریی ئۆستانی ئه‌لبۆرز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، له‌ئاست بێ ئێعتباربوونی ده‌فته‌رچه‌كانیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن كارفه‌رما ناڕازیین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج كه ساڵی ٩٨ سپاردرایه كه‌رتی تایبه‌ت، خاوه‌نداره‌كه‌ی به‌ڵێنی دابوو كه حقووقی دواخراوی كارمه‌نده‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه تا دوو مانگی داهاتوو په‌رداخت بكات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌رنامه‌ڕێژی كردووه، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه، هه‌تا ئێستا حقووقی خانه‌نشین كراوان به شێوه‌ی ته‌واو په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها سه‌نه‌واتی كۆتایی خزمه‌تگوزاریان نه‌دراوه‌تێ.