ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سووسه‌نگرد له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستانی خووزستان، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌ویه، ماوه‌ی شه‌ش مانگه كه حقووقی ٢٥ كه‌س له كارمه‌ندانی ئه‌و ئیداره‌یه په‌رداخت نه‌كراوه و وێڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. به وته‌ی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سووسه‌نگرد، حقووقه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ئیداره‌یه به بیانووی “قه‌رزداربوونی شیركه‌ت” تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كراوه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.