ژماره‌یه‌ك له كادری ده‌رمانیی نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی سینا له تاران له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی له خوارێی حه‌قده‌سته‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی پتر له دوو مانگ له ساڵی نوێ حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌روه‌ك ساڵی ڕابردوو پێده‌درێ و هه‌ر كام له‌م كارمه‌ندانه ٢ تا ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه. كادره ده‌رمانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لیی تاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان بایه‌خ به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن له ڕۆژانی داهاتووشدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.