كۆمه‌ڵێك له وه‌رگیراوانی ئازمونی ئێستخدامی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌دان كه له فێركارانی ناڕازیی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی له ماوه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا له شه‌قام و پاره‌كه‌كانی شاری تاران ماونه‌ته‌وه و سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه. ئه‌م فێركارانه به نوێنه‌رایه‌تی له شه‌ش هه‌زار كه‌س كه له ئازمونی ئێستخدامی ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ قه‌بووڵ كراون چوونه‌ته شاری تاران تا له‌ئاست، نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكراوی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌ی مه‌جلیسی به ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌نوێی ئازموونی دامه‌زراندن ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن و ئه‌م كه‌سانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ناڕازییان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا به سه‌رنج دان به سه‌رمای سه‌ختی زستان له پاره‌كه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن و به‌رده‌وام ده‌بن.