ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیان و مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی “جوانڕۆ” ،”مه‌ریوان”، “ئامۆل”، “لۆرده‌گان”، “ئیسفه‌هان”، “خۆڕه‌م ئاباد”، “مه‌لایه‌ر” و “ساری” له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان له‌وانه: گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی و هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی ته‌واوی فه‌رهه‌نگیان و مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی كردووه تا له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار به‌شداری كه‌ن.