كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی سرویسه‌كانی هاتووچۆی كرێكارانی “عه‌سه‌لوویه” و “كه‌نگان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی نه‌وتی پارسی جنووبی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
شۆفێرانی سرویسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ناوچه نه‌وتییه‌كانی پارسی جنووبی، سه‌ر به‌شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاریین و له ئاست كه‌م بوونی هه‌زینه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماشێن و گرانی قه‌ته‌عاتی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها له خواره‌وه‌بوون و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازین. به وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر نزمه و هیچ ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه.