ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی تاكسی شاری تاران له ناڕه‌زاه‌یه‌تی به پێڕانه‌گه‌ییشتن به داخوازیه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ڕێكخراوی “تاكسیدارانی شاره‌داری تاران” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خاوه‌ن تاكسیانه‌ی كه هه‌وڵی نوێ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان داوه ڕایانگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ٦٠ میلیۆن تمه‌ن له شۆفێرانی ئه‌و تاكسیانه به‌ڵام به‌بیانووی گران بوونی نرخی ئۆتۆمبێل هه‌تا ئێستا هیچ كام له‌و شۆفێرانه ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێرانه له چوار چێوه‌ی به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی له تاران خه‌ریكی كارن، داوایان كردووه وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی ساڵانه، له ژێر ناوی “عه‌وارزی” شاره‌داری چی دیكه لێیان وه‌رنه‌گیرێت.