ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان كۆمه‌ڵێك له شۆفیره‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی دێهلۆران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م شۆفیرانه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، خوازیاری پێدانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، پێدانی چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و هه‌روه‌ها دابین كردنی جلوبه‌رگی كار و خۆراك بۆ گشت شۆفیره‌كان بوون. شۆفیرانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نیا واده و به‌ڵێنییان پێدراوه و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵنه‌گیراوه.