به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی ناوه‌ندی بێهداشت له شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م شۆفیرانه ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه، هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه شۆفیرانی ناڕازیی هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.