كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی هیڵه‌كانی “بی ئار تی” تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شه‌ورای شاری تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایانگه‌یاند : داخوازییه‌كانیان بریتین له “به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، په‌رداختی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی جل و به‌رگ و خۆراك”. جێی ئاماژه‌یه كه شۆفیرانی ئه‌م شیركه‌ته له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار بۆ به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه جێبه‌جی نه‌كراوه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.