كۆمه‌ڵێك له شوفێره‌كانی مینی بوسی سرویسی مه‌دره‌سه‌كانی یاسوج ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له شه‌قامی بویر ئه‌حمه‌دی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی شوفێره‌كانی ناڕازیی، بۆ هه‌ر خوێندكارێك ساڵانه ٣٥٠ هه‌زار تمه‌ن كرێ به شوفێره‌كان په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌م بڕه پاره‌یه به له به‌رچاوگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان و ركودی بازار به‌شی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، ٦ مانگ له ساڵدا بێكارن و له‌م ٦ مانگه‌دا كه به‌ناو سرویسی مه‌دره‌سه‌كان كار ده‌كه‌ن، ئیداره جۆراوجۆره‌كان له وانه به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه، ئۆتوبوسڕانی، شاره‌داریی، ئاموزش و په‌روه‌رش، شیركه‌تی گواستنه‌وه، مالیات و بیمه، هه‌روه‌ها به‌شی خۆیان ده‌وێت و ئه‌مه له حالێكدایه كه ته‌نانه‌ت به شوفێره‌كان، خزمه‌تگوزاریی له‌وانه ڕونی ماشین و لاستیك نادرێت.