كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی روستایی ئۆستانی خوزستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ، هه‌ر دیارده‌یه‌ك و قه‌یرانێكی سرووشتی ده‌بێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌یكه‌ی كاربه‌ده‌ستان خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی و مه‌زایای كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی روستایی ئۆستانی خوزستان ببوێرن. ده‌شڵێن: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌وانه، چایچی، ته‌رحی، ئێستخدامی، په‌یمانی و ڕه‌سمی، بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، سه‌نه‌واتی كرێكارانی ته‌رحی له ساڵی ٩٥وه په‌رداخت نه‌كراوه و حه‌قی بیمه‌كانیشیان زیاتر له ٨ مانگه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.