کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی جی ٧ له‌ چ باروودۆخێكدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟

108487880 gettyimages 947451626

108487880 gettyimages 947451626

كۆبوونهوهی ساڵانهی وڵاتانیجی ٧واتهئهمریكا، كانادا، ئاڵمان، فهڕانسه، ئینگلیس، ئیتالیا و ژاپۆن، ڕۆژی شهممه٢٤ی ئووت، ٢ی مانگی گهلاوێژ لهشاریبیاریتزلهفهڕانسهدهستی پێكرد. لهساڵی ١٩٧٥ی زایینی، سهرۆك كۆماری فهڕانسهو سهرۆك وهزیری ئاڵمان بۆ یهكهم جار پێشنهیاری كۆبوونهوهی وڵاتهئابوورییهكانی جیهانیان هێنایهگۆڕێ و لهسهر بنهمای ئهم پێشنهیاره، سهرهتا كۆبوونهوهی جی ٦ و پاشان جی ٧ پێكهات. لهو كاتهوهههتا ئێستا ناكۆكیی نێوان دهوڵهتانی ڕۆژئاوا و جی ٧ تا ئهم ڕادهیهبهرز نهبووهتهوه‌. تهنانهت لهساڵی ٢٠٠٣دا كهناكۆكیی نێوان وڵاتانی ناسراو به‌ “ئۆڕووپای كۆندهبینرا و ئهمریكا بههۆی هێرش بۆ سهر عێراق، دیواری جی ٧ی لهرزاند، لهكۆتایی كۆبوونهوهكهدا، سهرۆك وهزیری ئاڵمان ڕایگهیاند كهتوانای كهم كردنهوهو چارهسهری زۆربهی كێشهكانیان ههیه‌.

بهڵام، ناكۆكییهكانی ئێستای كۆبوونهوهی جی ٧، لهسهر پرسی شهڕی بازرگانی، قهیرانی ژینگه، چوونهدهرهوهی بریتانیا لهیهكیهتیی ئۆرووپا، بهرجام و قهیرانی كۆچبهرین. ئهم پرسانهبهجۆرێك ئاڵۆزن كه  تهنانهت زانایانی ئابووریی بۆرژوازیش سهبارهت بهمهترسییهكانی وهك ڕكوودی ئابووری و دووبارهبوونهوهی قهیرانی ساڵی ٢٠٠٨ هۆشداریان داوه‌.

ئهگهرچی جی ٧، بۆ سهردهمێك ڕهنگدانهوهی جۆگرافیای سیاسیی جیهان بوو بهڵام لهئێستادا تووشی ئاڵۆزی و چهند دهستهیی بووه‌. وڵاتی چین وهك دووههمین هێزی ئابووریی جیهان لهم كۆبوونهوهیهدا بهشداری نهكردووهو ڕووسیهش وهك وڵاتێكی زل هێز كهجۆگرافیای سیاسیی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهبێ بهشداری ئهو بهدهست نایهدوای ماوهیهكی زۆر لهكۆبوونهوهی جی ٧دا پهراوێز خراوهو وڵاتی هێندیش كهجیهانی سهرمایهداری وهك گهورهترین دیمۆكراسیی جیهان ناوی لێدهبات، تهنیا وهك میوان بهشداری كۆبوونهوهكهبووه‌. لهڕاستیدا گۆشهگیر بوونی ئهم سێ وڵاتهلهكۆبوونهوهكانی جی ٧ دهرخهری ئهوهیهكهلهم ماوهیهدا جۆگرافیای سیاسیی جیهان ئاڵووگۆڕی گهورهی بهسهردا هاتووه‌.

لهئێستادا ههر كام لهپرس و باسهكانی كۆبوونهوهكه، سهرۆكی وڵاتانی بهشداربوو زیاتر لێك دوور دهخاتهوهو كێشهو ناكۆكی نێوانیان لهدوای ههر كۆبوونهوهیهك قووڵتر دهبێتهوه‌. ئهگهر لهدانیشتنهكانی ساڵی ڕابردوو لهكانادا نهیانتوانی بهیانییهكی هاوبهش دهربكهن، ئهمساڵ تهنانهت توانای ئامادهكردنی پێش نووسی ئهم بهیانییهیهشیان نهبوو. فهڕانسهبهههموو توانایهوهبه‌‌ دژی دهسهڵاتی ئاڵمان لهیهكیهتیی ئۆرووپادا دهچێت. دهوڵهتی ڕاسیستی ئیتالیا خۆی بهقوربانیی یهكگرتوویی ئاڵمان و فهڕانسهدادهنێت.  بریتانیا بهجۆرێك خۆی لهیهكیهتیی ئۆرووپا بهبێگانهدهزانێت كهبهنهفرهتێكی زۆرهوهخۆی بۆ چوونهدهرهوهلهم ناوهندهئامادهكردووه‌. مشت و مڕ و شهڕهقسهی نێوان سهرۆكی یهكیهتیی ئۆرووپا و سهرۆك وهزیرانی بریتانیا ڕۆژێك پێش كۆبوونهوهكه، ناكۆكیی جیدیی بریتانیا و یهكیهتیی ئۆرووپای خستهڕوو. ‌ تهنیا خاڵی هاوبهشی نێوانیان ڕهنگهئهوهبێت كههاوكات لهگهڵ لاوازبوونی هێزی ئابوورییان، لهبهرامبهر وڵاتی چین دا ، ژێر پێی یهكتر خاڵی نهكهن. لهخۆڕانییهكهوڵاتانی هێند و ئۆسترالیاش بانگهێشتی ئهم كۆبوونهوهیهكراون بهو هێوایهی كهشایهد ئهو دوو وڵاتهبتوانن لهشهڕی ئابووریی نێوان غهرب و چین پشتیوانیان بن. ههروهها بهشداری كردنی نوێنهرانی ٥ وڵاتی ئهفریقاییش لهخزمهت ئهم ئامانجهدا بووه‌. ههركام لهوڵاتانی جی ٧ بهنیازن بهپهرهپێدانی پهیوهندیی ئابووری لهگهڵ وڵاتانی ئهفریقایی، هێرشی ئابووریی چین بۆ سهر ئهم وڵاتانه، سنووردار بكهن. ترامپ زیاتر لهههمووان خۆی بهبهرپرسی شهڕ لهگهڵ چین دهزانێت بهڵام كێشهی ترامپ ئهوهیهكهشهڕی بازرگانی لهگهڵ چین، ئابووریی ئهمریكای لهگهڵ مهترسیی گهورهبهرهوڕوو كردووهتهوه‌. بهپێی ئامار و داتاكان، باروودۆخی ئابووریی ئهمریكا بهپێچهوانهی ئهو بهڵێنیانهیكهترامپ بهلایهنگرانی خۆی داوه، بهجۆرێكهكهباس لهڕكوودی ئابووری ئامریكا و كۆتایی ململانێی بازرگانیی ئهم وڵاتهلهگهڵ چین دهكرێت. ئاسهوارهزیانبارهكانی ئهم شهڕهبازرگانییهڕۆژ لهدوای ڕۆژ لهسهر ئابووری وڵاتی ئهمریكا دهبینرێت. سهپاندنی ١٠ لهسهد ماڵیات بهسهر كالا هاوردهكانی چین بهبڕی ٣٠٠ ملیارد دولار، زیاتر لهجاران سهرهنجی بهكارهێنهرانی ئهمریكایی بهرهو خۆی ڕاكێشاوه، لهبهر ئهوهیكهماڵیاتی سهپێندراو، دهچێتهسهر قیمهتی كالاكان و بۆ بهكارهێنهر قیمهتی دهڕواتهسهر. لهلایهكی دیكهوهساڵی ٢٠١٨ دهوڵهتی ئهمریكا بۆ قهرهبوو كردنهوهی زهرهری ئاژهڵداران بههۆی چوونهسهروهی ماڵیات، مهجبوور بوو ١٢ ملیارد بهم بهشهتهرخان بكات. ئهمه‌‌ لهحاڵێكدایهكه دهوڵهتی ئهمریكالهمانگی ژووئیهی ئهمساڵیشدا ڕایگهیاند كه  ١٦ ملیارد دۆلاری دیكهدهداتهبهشی ئاژهڵداری. تهنانهت بهشێك لهسهنعهتی ئهمریكا لهوانهفوولادسازی كهبهبراوهی ئهم شهڕهبازرگانییهدههاتهئهژمار، لهئێستادا لهگهڵ قهیرانی بهرههمهێنان و هاتنهخوارهوهی نرخی فوولاد بهرهوڕوو بووهتهوهو دهستی داوهتهدهركردنی كرێكاران.

سهرهڕۆیی ترامپ بهجۆرێكهكهتهنانهت ماكرۆن واتهقارهمانی ئێئۆلیبراڵی ئۆرووپاشی مهجبوور كردووهكهسهبارهت بهباروودۆخی ئێستا بهتایبهت شهڕی بازرگانی هۆشدار بدات و هیوادار بێت كهبتوانێ وڵاتانی جیهان بهم قهناعهتهبگهیهنێت كهدهست لهشهڕی بازرگانی ههڵگرن. مهكرۆن باش دهزانێت كهدرێژهی ئهم شهڕهبازرگانییه، جیهانی سهرمایهداری بهرهو قهیرانێكی قووڵتر دهبات. ئهوهدبینێت كهشهڕی بازرگانی ههتا ئێستا ئاسهوارهزیانبارهكانی لهسهر بازاری بوورس داناوهو هاوشێوهی خوێندكارێكی زیرهك لهزانكۆی سهرمایهی ماڵی، زوو مهترسییهكانی ههست پێكردووهو هۆشداری داوه‌.

بهشداربووانی كۆبوونهوهی جی ٧ ڕایانگهیاندووهكهتهوهری سهرهكیی دانیشتنهكانی ئهمساڵیانخهبات لهدژی نابهرابهرییه‌. ههڵبهت ئهوهش تهنزێكی تاڵ و فریودانی ئاشكرای چهندین ملیارد ئینسانی سهر ئهم عهرزهیهكههۆكاری سهرهكیی نابهرابهریی لهجیهان، خۆی بهقارهمانی خهبات لهدژی نابهرابهری پێناسهدهكات. لهڕاستیدا گرینگترین تهوهرڕسوا بوون و ئاشكرا بوونی گهندهڵیی دهسهڵاتدارانی سهرمایهدارییهلهلایهك و خهبات و بهرهنگار بوونهوهلهگهڵ ئهم سیستهمهدژهمرۆییه لهلایهكی تره‌‌. بێ گۆمان خۆپیشاندانی دهیان ههزار كهسی لهفهڕانسهلهدژی كۆبوونهوهی جی ٧ لهههنگاوهسهرهكییهكانی ئهم ڕێگایهبوو كهڕۆژ لهدوای ڕۆژ زیاتر پهرهدهستێنێت.