ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجته‌ماعی له شاره‌كانی ئێران، به تایبه‌تی شاری تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، كرماشان، ڕه‌شت و ته‌ورێز له دوای بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له به‌رانبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجته‌ماعی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، خوازیاری وه‌رگرتنی حقووقی خانه‌نشینی بۆ سه‌ره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری، جێبه‌جێ كردنی یاسای هاوسانسازی حقووقه‌كان، جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجته‌ماعی، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌كانیان و وه‌رگرتنی پاداشته‌كانی كۆتایی ساڵ بوون.