ئه‌مرۆ شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر زیاتر له دوو هه‌زار كرێكار و خانه‌نشین كراوی ته‌ئمینی ئیجته‌ماعی به كۆبوونه‌وه له شاره‌كانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان خوازیاری ڕاگرتنی بڕیاری خسووسی كردنی بانكی ڕه‌فاه بوون.
ناڕازیان له نامه‌یه‌كدا كه پێشتر بۆ ده‌بیرخانه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیان ناردبوو ڕایانگه‌یاندووه كه بانكی ڕه‌فاه مڵكی ده‌وڵه‌ت نییه كه چۆن پێی خۆش بوو بڕیاری له سه‌ر بدات، خانه‌نشینكراوان وه‌كوو به‌شێك له خاوه‌نه‌كانی بانكی ڕفاهی كرێكاران، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هه‌تا ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره درێژه به چالاكیه‌كانیان ئه‌ده‌ن.