x
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران له سێهه‌مین ڕۆژی ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانی دیكه‌یان بوون. ئه‌م كۆبوونه‌وه سه‌راسه‌ریه به‌پێی بانگهێشتی له‌پێشدا ڕاگه‌یێندراوی مۆعه‌لیمانی ئێران به‌ڕێوه چووه كه له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌ك چه‌ندین مۆعه‌لیمیان له شاره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.