كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵی” ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز له به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌كانیان له شاره‌كانی ئێران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه له به‌رانبه‌ر كه‌م بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان و وه‌رنه‌گرتنی پاداشتی كاری و خراپی باری ژیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری جێبه‌جی بوونی سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانیان بوون. شایانی باسه ئه‌و كارمه‌ندانه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له سه‌رجه‌م ئیداره‌كانی دیكه ئێران حقووقی كارمه‌نده‌كان به‌پێی هه‌ڵاوسان و گرانی هه‌تا ڕاده‌یه‌ك به‌ڕز بووه‌ته‌وه خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “سه‌بت ئه‌حواڵ” بوون