له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشووی ناوه‌ندی پیشه‌یی خانه‌نشینكراوانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، مۆعهلیمان و خانه‌نشین كراوان له چه‌ندین شاری ئێران به‌تایبه‌تی تاران، كه‌ره‌ج، شیراز، قه‌زوێن، ئه‌رده‌بێڵ، سنه، شه‌هری كورد و زه‌نجان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی شاری تاران و له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیس ئه‌و شاره و له شاره‌كانی دیكه‌ش له به‌رانبه‌ر سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه. ئه‌وان له به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری ژیان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان و جێبه‌جێ كردنی بێ كه‌م و كۆڕی گه‌ڵاڵه‌ی “هاوسان كردنی حقووقه‌كانیان” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.