به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٣٥ مانگ له حه‌قووقه دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر سازمانی خسووسی سازی، نووسینگه‌ی خاوه‌نكاری ته‌عاونییه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. به وته‌ی به‌رپرسی ئیتحادیه‌ی ته‌عاونییه‌كانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت، سه‌ره‌ڕای دواخرانی حقووقه‌كان، كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئیمه‌نیی شوێنی كار به‌ڕه‌وڕوون و له هه‌مان كاتدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیشه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و سازمانی خسووسی سازیش خۆی له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌ی كارمه‌ندان ده‌بوێرێ.