کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ هه‌ولێر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان  له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین نوسراوه‌ خوازیاری دامه‌زراندنیان بوون و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌، ماوەی چەندین ساڵە بە بیانوی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش دانەمەزراون، ئێستا نە شەڕی داعش ماوە و نە قەیرانی دارایی، لەبەرئەوە پێمانوایە هیچ بیانویەك نەماوە بۆ ئەوەی فەرمانی دامەزراندنمان بۆ دەرنەچێت. ئەوە لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردودا زیاتر لە ٢٠ جار، خوێندكارانی ده‌رچوی زانكۆ و پەیمانگاكان كە ژمارەیان هه‌زار و ٦٣٩ كەس ده‌بێ خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah