پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتوانی گەڕەكی “لانە سیتی” لە شارۆچكەی هەڵەبجەی تازەی سه‌ر به (شارەزوور)ی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان دژی تەواو نەکردن و نەبوونی خزمەتگوزاریەکانی گەڕەکەکەیان ئەنجامدا.
به وته‌ی به‌شیداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، لەلایەن كۆمپانیای “ڕووناكی شارەوە” ئەم پرۆژەیان بۆ جێبەجێكردووین، بەپێی ئه‌و ڕێكکەوتنه‌ی له نێوان ئێمە و كۆمپانیاكە ئه‌نجامدرا، كۆمپانیاكە ده‌بوایه‌ت تەواوی خانووەكانمان بۆ تەواوبكات، ئێمەش كرێی پێبدەین. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربەمان كرێی خانووەكانمان داوە، به‌ڵام هیچ خزمه‌تگۆزارییه‌كی بۆمان دابین نه‌كردووه. كۆڵان و شەقامەكانمان چاك نه‌كراون، و ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنەوەیش هه‌مووی قۆڕئاوه و هیچ ئیمكاناتێكی وه‌كوو خوێندنگه بۆ منداڵان و پارك و سه‌وزایی له‌و گه‌ڕه‌كانه ساز نه‌كردووه