كۆمه‌ڵێك له لاوان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سلێمانی، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه و بۆردوومانی كیمیایی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ئه‌و داگیركاریانه درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویان كردۆته‌وه، له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا پتر له ٢٥٠ هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستان عێراق ئه‌نجام داوه كه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵك و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سلێمانی له شه‌قامی “سه‌هۆڵه‌كه” كۆبوونه‌وه و درووشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدان” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ فاشیزم” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و كاولكارییانه ده‌ربڕی.