كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری خۆڕه‌مشه‌هر ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌ڵه‌كه كردنی زبڵ و خاشاك، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییانی ناڕازی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ئه‌و باروودۆخه، زبڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆكرده‌وه. ناڕازییان له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی شاره‌داری زۆربه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره پڕ بووه له زبڵ و خاشاك و بوونی ناخۆشیان له نێو شاره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، له كاتی كۆرۆنا ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه كه زبڵ و خاشاك له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی خۆڕه‌مشه‌هر كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه و به‌رپرسان هیچ با‌یه‌خێك به سڵامه‌تی هاووڵاتییان ناده‌نه‌وه.