کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری “به‌هاباد”ی ئۆستانی یه‌زد

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری به‌هابادی ئۆستانی یه‌زد 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری “به‌هاباد”ی سه‌ر بە ئۆستانی یه‌زد هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “ئیحسان خاندووزی” وه‌زیری ئابووری بۆ ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی ” ده‌ست به‌كار بوونی مه‌عده‌نی (هۆمیجان) به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ له‌‌ناوچوونی شارستانی به‌هابه‌د”، خوازیاری ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ و بایه‌خدان به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ بوون.