خوێندكارانی بەشی یاسای زانكۆی هەڵەبجە، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، دژی بڕیارێكی وەزارتی خوێندنی باڵا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی خوێندنی بەشەكەیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
نوێنەری بەشی یاسا لەزانكۆی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەی خوێندكارانی خوێندەوە و وتی: وەك خوێندكارانی بەشی یاسا لەزانكۆی هەڵەبجە ئەم كۆبوونه‌وه‌مان پەیوەندی بەكێشەی خوێندكارانی بەشی یاسا لەتەواوی كوردستان هه‌یه كە تایبەتە بە زیادكردنی ساڵێكی خوێندن لەكاتێكدا هیچ مافێك بۆ خوێندكاران نەگەڕاوەتەوە لەپای زیادكردنی ئەو ساڵەی خوێندن. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش خوێندكارانی به‌شی ته‌كنیكی زانكۆی كه‌لار دژی دابه‌شنه‌كردنی حقووقی مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.