كۆمه‌ڵێك له خوێنكارانی به‌شی پیزشكی زانكۆی ئازادی شاری مه‌شهه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه مانگانه به زانكۆكه‌یان ئه‌ده‌ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خوێندكارانه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه و نووسینی نامه بۆ به‌رپرسی گشتی زانكۆی ئازاد، ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆمار و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی ڕژیم، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م به‌شی ماڵی ئه‌و زانكۆیه، هیچ وڵامێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه. شایانی باسه ئه‌م خوێندكارانه به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی مانگانه و حه‌قده‌ست له نه‌خۆشخانه‌كانی گرێ‌دراو به زانكۆی ئازادی مه‌شهه‌د كار ده‌كه‌ن و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی مانگانه‌ن كه وه‌كوو حه‌قی خوێندن به زانكۆكه‌یان ئه‌ده‌ن.