کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی بواری حقووق له‌ تاران

پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019

كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی بواری حقووق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پوشپه‌ڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌  له‌ خواره‌وه‌ی ئاستی ئه‌زموونی وه‌كاله‌ت و بێكاربوونی زۆربه‌ی ئه‌م خوێندكارانه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی پارێزه‌ران، كارناسان و ڕاوێژكارانی قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای باس كردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌وانه‌، له‌ خواره‌وه‌ بوونی زه‌رفییه‌تی وه‌رگرتنی پارێزه‌ر له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار و گرانی حه‌قی پارێزه‌ری به‌هۆی كه‌مبوونی پارێزه‌ر، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونی وه‌كاله‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای زانستی و ڕه‌خساندنی  هه‌لی كار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری خوێندكارانی ئه‌م بواره‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah