دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری بابۆل له مه‌یدانی “باغ فێرده‌وس”ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازیی شاری بابۆل به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “پاسداری دێكتاتۆر، داعشی ئێمه تۆی” و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، وێڕای ڕێزگرتن له یادی قوربانییان كه‌وتنه خواڕێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، خوازیاری سزادانی هه‌موو به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه بوون.