له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شاری بانه به كۆبوونه‌وه له پاركی ناوه‌ندی ئه‌و شاره، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپی ئاوی خواردنه‌وه ده‌ربڕی و به واژۆ كردنی توومارێك خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه له سه‌ر بانگهێشتی نه‌نجۆمه‌نی “پاژین”ی شاری بانه‌وه ڕێكخراوه و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌و شاره به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه و به واژۆ كردنی تۆمارێك خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند مانگه دانیشتووانی شاری بانه له ئاست خراپی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام هێچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی هێشتا سه‌رنجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.